languageIcon
بحث
بحث
brightness_1 سیواك .

ئەویش پێش ئەوەی دەست بە دەستنوێژ شوشتن بكات , یان پێش ئەوەی ئاو لە دەمی وەردات , ئەمەش جێگای دووەمە كە سوننەتە سیواكی تێدا بەكار بهێنرێت – لە پێشدا باسی جێگای یەكەم كرا - بۆیە سوننەتە بۆ هەر كەسێك بیەوێ دەستنوێژ بشۆرێت ئەوا سیواك بكات , بە بەڵگە فەرموودەكەی (أبو هریرة) كەوا پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : ( ئەگەر مەشەقەت نەبوایە لەسەر ئوممەتەكەم ئەوا فەرمانم پێ دەكردن بە سیواك كردن لەگەڵ هەموو دەستنوێژێكدا) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (9928) و ئيبن خوزةیمە و بە سەحیحی داناوە (1/73/140) و الحاكم (1/245) , وە (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە تەعلیقی و بە شێوازی جەزم لە بەشی : (سواك الرطب واليابس للصائم.)

وە بە بەڵگەی فەرموودەكەی دایكە عائیشە – رەزای خوای لێ بێت – دەفەرموێت : ئێمە سیواك و ئاوی دەستنوێژەكەیمان بۆ ئامادە دەكرد , ئەمجار بە فەرمانی خوای گەورە لە خەو هەڵدەستا لەو كاتەی ویستی خوای لێ بوایە هەستێت , جا سیواكی دەكرد و دەستنوێژی دەشوشت و نوێژی دەكرد ...) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (746)  

brightness_1 شوشتنی هەر ئەندامێك سێ جار.

شوشتنی یەكەم واجیبە , وە دووەم و سێیەم سوننەتە , وە لە سێ جار زیاتر ناكرێت. 

بەڵگەش لەسەر ئەوە :

ئەوەی لای (بوخاری) – رەحمەتی خوای لێ بێت - بە سابتی هاتووە لە فەرموودەی (ابن عباس) – رەزای خوای لێ بێت - : پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) دەستنوێژی شوشت یەكجار یەكجار ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (157) , هەروەها لای (بوخاری) سابت بووە لە فەرموودەی (عبدالله بن زید) –رەزای خوای لێ بێت- كەوا (پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) دەستنوێژی شوشت دووجار دووجار ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (158) وە لە هەردوو كتێبی (سه‌حیح)دا هاتووە لە فەرموودەی عوسمان –رەزای خوای لێ بێت – كەوا (پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) دەستنوێژی شوشت سێجار سێجار ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(159) , بۆیە باشتر وایە جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت , هەندێ جار دەستنوێژ بشۆرێت یەكجار یەكجار وە هەندێ جار دووجار دووجار , وە هەندێ جار سێجار سێجار , وە هەندێ جار جیاوازی بكات لە ژمارەكاندا , بۆ نمونە دەموچاوی سێجار بشۆرێت و هەردوو دەستی دووجار وە هەردوو پێی یەكجار , هەروەكو لە هەردوو كتێبی (سه‌حیح)دا هاتووە لە فەرموودەی (عبدالله بن زید) –رەزای خوای لێ بێت – لە ریوایەتێكی تردا , تەماشای : زاد المعاد بكە (1/192) بەڵام زۆر جار باشترە تەواوەكە ئەنجام بدات واتە سێجار سێجار , ئەمەش رێبازەكەی پێغەمبەری خوایە(صلَّى الله عليه وسلَّم)  

brightness_1 ئەو دوعایەی لە پاش دەستنوێژ هاتوون .

لە عومەرەوە هاتووە دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : هەر یەكێك لە ئێوە دەستنوێژ بشۆرێت - بە باشی و بە تەواوی دەستنوێژەكەی بشۆرێت - ئینجا بڵێت : (أَشْهَدُ أَنَّ لاَ إِلهَ أَلاَّ اللّهُ , وَأَنَّ مُحمَّداً عَبْدُ اللّهِ وَرَسُولُهُ) ئەوا هەر هەشت دەرگاكەی بەهەشتی بۆ دەكرێتەوە , لە كامیانەوە بیەوێت دەچێتە ژوورەوە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (234) .

یان : ئەوەی لە فەرموودەكەی (أبو سعید)دا هاتووە بە (مرفوع)ی : (ئەگەر كەسێك دەستنوێژی شوشت و لە دەستنوێژەكەی بویەوە و وتی : ( ئەی خوایە ..پاكی و بێگەردی و سوپاس بۆ تۆیە , شایەتی دەدەم كە هیچ خوایەك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت , داوای لێخۆشبوونت لێدەكەم و دەگەرێمەوە بۆ لای تۆ) ئەوا خوای گەورە مۆرێك دەدا بەسەریدا (طابع : دەكرێت پیتی (باء)ەكە فەتحە و بێت و دەكرێت كەسرە بێت هەردوو زمانی پاراون , ئەویش بریتیە لە مۆر , وەمانای :(طَبَعَ) واتە : مۆری كرد ) ئەمجار بەرز دەكرێتەوە بۆ ژێر عەرش و تاكو رۆژی قیامەت ناشكێت) نەسائی ریوایەتی كردووە لە (عمل الیوم واللیلە) (ل 147) و الحاكم (1/752) وە إبن حجر سەنەدەكەی بە (سه‌حیح) داناوە , تەماشای (نتائج الأفكار) بكە (1/246) ئەوەشی روون كردووەتەوە كە بە(مرفوع)ی نەهاتووە بەڵكو (موقوف)ە , ئەوەش زەرەری نییە , چونكە حوكمی(رفع)ی هەیە , چونكە ئەوە بواری را و بۆچوونی تێدا نییە .