ئەویش پێش ئەوەی دەست بە دەستنوێژ شوشتن بكات , یان پێش ئەوەی ئاو لە دەمی وەردات , ئەمەش جێگای دووەمە كە سوننەتە سیواكی تێدا بەكار بهێنرێت – لە پێشدا باسی جێگای یەكەم كرا - بۆیە سوننەتە بۆ هەر كەسێك بیەوێ دەستنوێژ بشۆرێت ئەوا سیواك بكات , بە بەڵگە فەرموودەكەی (أبو هریرة) كەوا پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : ( ئەگەر مەشەقەت نەبوایە لەسەر ئوممەتەكەم ئەوا فەرمانم پێ دەكردن بە سیواك كردن لەگەڵ هەموو دەستنوێژێكدا) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (9928) و ئيبن خوزةیمە و بە سەحیحی داناوە (1/73/140) و الحاكم (1/245) , وە (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە تەعلیقی و بە شێوازی جەزم لە بەشی : (سواك الرطب واليابس للصائم.)
وە بە بەڵگەی فەرموودەكەی دایكە عائیشە – رەزای خوای لێ بێت – دەفەرموێت : ئێمە سیواك و ئاوی دەستنوێژەكەیمان بۆ ئامادە دەكرد , ئەمجار بە فەرمانی خوای گەورە لە خەو هەڵدەستا لەو كاتەی ویستی خوای لێ بوایە هەستێت , جا سیواكی دەكرد و دەستنوێژی دەشوشت و نوێژی دەكرد ...) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (746)
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (عوسمان) -رەزای خواێ لێ بێت- دەربارەی شێوازی دەستنوێژەكەی پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) و تێیدا هاتووە : داوای ئاوی دەستنوێژی كرد و دەستنوێژی شوشت , سەرەتا هەردوو دەستی شوشت ...) ئەمجار فەرمووی : (پێغەمبەری خوام (صلَّى الله عليه وسلَّم) دەبینی ئا بەم شێوەیەی من دەستنوێژی دەشوشت) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (164) و (موسلیم) بە ژمارە (226) .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (دایكە عائیشە) -رەزای خواێ لێ بێت - دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) دەستپێكردن بە لای راستی پێ خۆش بوو لە پێڵاو لە پێكردنی (نەعل لە پێكردنی) و سەرشانەكردنی و دەستنوێژ شوشتنی و هەموو كاروبارێكیدا) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(168) و(موسلیم) بە ژمارە (268) .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (عوسمان) -رەزای خواێ لێ بێت- دەربارەی شێوازی دەستنوێژەكەی پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) و تێیدا هاتووە : ئاوی وەردایە دەمی و لووتی , ئەمجار دەموچاوی سێجار شوشت ..) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (199) و(موسلیم) بە ژمارە (226) . ئەگەر ئاو وەردانە دەم و لووتی دوا بخات بۆ دوای شوشتنی دەموچاوی ئەوا دروستە .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (لهقیتی كوڕی سهبره) -رەزای خوای لێ بێت - كەوا پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) پێی فەرمووە : دەستنوێژێكی جوان بشۆ (واتە : هەموو سوننەتەكانی تێدا كرابێـت) وە نێوان پەنجەكانیش بشۆ وە زیادەڕەوی بكە لە ئاو وەردانە لووت ئیللا مەگەر بە رۆژوو بیت) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (17846) و أبو داود بە ژمارە (142) و إبن حجر فەرموویەتی : (ئەم فەرموودەیە (سهحیح) ە ) الإصابة(9/15) وە بەڵگەی زیادەڕەوی لە ئاو وەردانە دەمدا لەو دەستەواژەیەوە وەرگیراوە: "أَسْبِغ الوُضُوءَ".
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (عبدالله بن زید) -رەزای خواێ لێ بێت- دەربارەی شێوازی دەستنوێژەكەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەفەرموێت : (... دەستی خستە ناو –دەفرەكەوە – ئەمجار دەریهێنا و ئاوی وەردایە دەم و لووتی بە یەك دەست (گوێل) ئەو كارەی سێ بارە كردەوە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (192) و(موسلیم) بە ژمارە (235) .
ئەویش دەست دەكات بە سڕینی سەری , هەردوو دەستی دەخاتە سەر پێشەوەی سەری ئەمجار بەرەو پاشەوە دەیبات تا كۆتایی سەری ئەمجار جارێكی تر دەهێنێتەوە ئەو جێگەیەی كە لەوێوە دەستی پێ كردبوو , و ئافرەتیش هەروەها ئەم سوننەتە جێ بە جێ دەكات بە هەمان شێواز , وە ئەو پرچەی لە گەردنی ئافرەت زیاترە ئەوا مەسحی لەسەر ناكات .
بەڵگەش لەسەر ئەوە :
فەرموودەكەی (عبدالله بن زید) -رەزای خواێ لێ بێت- دەربارەی شێوازی دەستنوێژەكەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) تیایدا هاتووە : لە پێشەوەی سەری دەستی پێ دەكرد ئەمجار دەستەكانی بۆ پشتەوەی سەری برد , ئەمجار گەڕانییەوە تاوەكو ئەو جێگایەی لەوێوە دەستی پێكردبوو ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (185) و(موسلیم) بە ژمارە (235) .
شوشتنی یەكەم واجیبە , وە دووەم و سێیەم سوننەتە , وە لە سێ جار زیاتر ناكرێت.
بەڵگەش لەسەر ئەوە :
ئەوەی لای (بوخاری) – رەحمەتی خوای لێ بێت - بە سابتی هاتووە لە فەرموودەی (ابن عباس) – رەزای خوای لێ بێت - : پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) دەستنوێژی شوشت یەكجار یەكجار ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (157) , هەروەها لای (بوخاری) سابت بووە لە فەرموودەی (عبدالله بن زید) –رەزای خوای لێ بێت- كەوا (پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) دەستنوێژی شوشت دووجار دووجار ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (158) وە لە هەردوو كتێبی (سهحیح)دا هاتووە لە فەرموودەی عوسمان –رەزای خوای لێ بێت – كەوا (پێغەمبەری خوا (صلَّى الله عليه وسلَّم) دەستنوێژی شوشت سێجار سێجار ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(159) , بۆیە باشتر وایە جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت , هەندێ جار دەستنوێژ بشۆرێت یەكجار یەكجار وە هەندێ جار دووجار دووجار , وە هەندێ جار سێجار سێجار , وە هەندێ جار جیاوازی بكات لە ژمارەكاندا , بۆ نمونە دەموچاوی سێجار بشۆرێت و هەردوو دەستی دووجار وە هەردوو پێی یەكجار , هەروەكو لە هەردوو كتێبی (سهحیح)دا هاتووە لە فەرموودەی (عبدالله بن زید) –رەزای خوای لێ بێت – لە ریوایەتێكی تردا , تەماشای : زاد المعاد بكە (1/192) بەڵام زۆر جار باشترە تەواوەكە ئەنجام بدات واتە سێجار سێجار , ئەمەش رێبازەكەی پێغەمبەری خوایە(صلَّى الله عليه وسلَّم)
لە عومەرەوە هاتووە دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : هەر یەكێك لە ئێوە دەستنوێژ بشۆرێت - بە باشی و بە تەواوی دەستنوێژەكەی بشۆرێت - ئینجا بڵێت : (أَشْهَدُ أَنَّ لاَ إِلهَ أَلاَّ اللّهُ , وَأَنَّ مُحمَّداً عَبْدُ اللّهِ وَرَسُولُهُ) ئەوا هەر هەشت دەرگاكەی بەهەشتی بۆ دەكرێتەوە , لە كامیانەوە بیەوێت دەچێتە ژوورەوە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (234) .
یان : ئەوەی لە فەرموودەكەی (أبو سعید)دا هاتووە بە (مرفوع)ی : (ئەگەر كەسێك دەستنوێژی شوشت و لە دەستنوێژەكەی بویەوە و وتی : ( ئەی خوایە ..پاكی و بێگەردی و سوپاس بۆ تۆیە , شایەتی دەدەم كە هیچ خوایەك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت , داوای لێخۆشبوونت لێدەكەم و دەگەرێمەوە بۆ لای تۆ) ئەوا خوای گەورە مۆرێك دەدا بەسەریدا (طابع : دەكرێت پیتی (باء)ەكە فەتحە و بێت و دەكرێت كەسرە بێت هەردوو زمانی پاراون , ئەویش بریتیە لە مۆر , وەمانای :(طَبَعَ) واتە : مۆری كرد ) ئەمجار بەرز دەكرێتەوە بۆ ژێر عەرش و تاكو رۆژی قیامەت ناشكێت) نەسائی ریوایەتی كردووە لە (عمل الیوم واللیلە) (ل 147) و الحاكم (1/752) وە إبن حجر سەنەدەكەی بە (سهحیح) داناوە , تەماشای (نتائج الأفكار) بكە (1/246) ئەوەشی روون كردووەتەوە كە بە(مرفوع)ی نەهاتووە بەڵكو (موقوف)ە , ئەوەش زەرەری نییە , چونكە حوكمی(رفع)ی هەیە , چونكە ئەوە بواری را و بۆچوونی تێدا نییە .