وە مەزنترینیان : خوێندنەوەی قورئانە , جا خواپەرستی كردن بە خوێندنەوەی قورئان وای لەسەلەف كردووە كە شەوان نەخەون , لە جێگەی خۆیان تاری كردوون {كَانُوا قَلِيلاً مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ * وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ}[ الذاريات: 18 ] ، واتە : كهمێك لهشهو ئهخهوتن، زۆربهی شهو نوێژیان ئهكرد(17) هێمان لهبهرهبهیاندا، لهخوا داوای خۆشبوون دهكهن، وهك ئهوه كه شهو ههر خهریكی گوناح و تاوان بووبن!(18) .
جا لە شەوەكەیاندا خوێندنەوەی قورئان و ئەودوای زیكرەكان كە لە پێغەمبەری خواوە(صلَّى الله عليه وسلَّم) هاتووە كۆ كردووەتەوە , موژدە بۆ خۆی چی شەوێكە كە ئەهلەكەی هەڵدەستن و زیندووی دەكەنەوە , ئای چەند ئێمە خەسارەتمەند و كەمتەرخەمین و شەوان و كاتی سەحەر بە كەم دەزانین ! وە بەڵكو لە سەرپێچی خودامان رزگار بین , ئیللا مەگەر كەسێك خوا رەحمی پێكردبێت .
لە (حماد بن زید) ەوە هاتووە ئەویش لە (عطاء بن السائب)ەوە كەوا (أبو عبدالرحمن) فەرموویەتی : (ئەم قورئانەمان وەرگرت لە كەسانێكەوە هەواڵیان پێداین كەوا ئەگەر فێری دە ئایەت بوایەن , ئەوا لێی تێنەدەپەڕین بۆ دە ئایەتی تر تاوەكو نەزانن چی تێدایە , بۆیە فێری قورئان و كاركردن پێی دەبوین , وە ئەم قورئانە لە پاش ئێمە دەبێتە میراتی كەسانێك دەیخۆنەوە هەروەكو چۆن ئاو دەخۆنەوە لە گەروویان تێناپەڕێت) تەماشای : سیر أعلام النبلاء بكە (4/269) .
زۆرێك لە ئێمە بە تایبەتی لەم سەردەمەدا , زۆری مەشغەلەتی بووەتە هۆی ژەنگی دڵی و بێئاگایی , وە ژیانەوەی دڵەكان بە زیكر دەبێت , لە (صحيح البخاري)دا هاتووە لە فەرموودەی (أبو موسى) وە – رەزای خوای لەسەر بێت- دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (نموونەی ئەو كەسەی یادی خوا دەكات و ئەوەی یادی ناكات وەكو زیندوو و مردوو وایە) وە لە لەفزەكەی (موسلیم) دا هاتووە , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (نموونەی ئەو ماڵەی یادی خوای تێدا دەكرێت و ئەو ماڵەی یادی خوای تێدا ناكرێت وەكو زیندوو و مردوو وایە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6407) و (موسلیم) بە ژمارە (779) .
1/ خوای گەورە هانی بەندەكـانی داوە زیكری خوا زۆر بكەن , خوای گەورە دەفەرموێت :{يا أَيُّهَا الّذينَ ءاَمَنُواْ اذْكُرُوْا الله ذِكْراً كَثِيراً * وَ سَبِّحُوْهُ بُكْرَة وَأَصِيْلاً} [ الأحزاب:41-42] . واته : ئهی ئهو كهسانهی بڕواتان هێناوه! یادی خوا بكهن یادێكی زۆر، واته: بێ حهدو سنور یادی خوا بكهن(41) وه ههموو بهیانی و ئێوارهیهك خوا بهپاك و خاوێن رابگرن و ههردهم (سبحان الله) بڵێن(42).
2/ خوای گەورە بەڵێنی بەو ژن و پیاوانە داوە كە زیكری خوا دەكەن بە لێخۆشبوون و پاداشتێكی زۆر , خوای گەورە دەفەرموێت: {وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً} [الأحزاب : 35 ] . واته : ئهو پیاوو ژنانهی كه زۆر یادی خوا ئهكهن، خوا لێبوردن و پاداشتێكی زۆر مهزن و گهورهی بۆ ئامادهكردون).
3/ خوای گەورە ئاگاداری كردینەوە لە رەوشتی دووڕەوەكان , جا ئەوان زیكری خوا دەكەن , بەڵام وردبەرەوە ئەندازەی زیكرەكەیان چەندە , خوای گەورە دەفەرموێت : {إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُواْ إِلَى الصَّلاَةِ قَامُواْ كُسَالَى يُرَآؤُونَ النَّاسَ وَلاَ يَذْكُرُونَ اللّهَ إِلاَّ قَلِيلاً }[ النِّساء:142]. واته : بێگومان دووڕووه دهغهڵهكان بهخهیاڵی خاویان دهیانهوێ فێڵ لهخوا بكهن و بیخهڵهتێنن! ئهو بڕه ملكهچی و بهرفهرمانهشیان ههر بۆ ئهوهیه، بهڵام خوا خهڵهتێنهرو تهفرهدهری ئهوانه، فڕوفێڵهكانیان زۆر به ئاسانی پووچهڵ دهكاتهوهو سهرناگرن , ههركه دهچن بۆ نوێژ كردنیش دهبینی به تهوهزهلی راست ئهبنهوه و ههڵدهسن، چونكه بهتهمای پاداشت و خۆشنوودی خوا نین، لهبهرامبهر خهڵكدا رووپامایی دهكهن و بۆ رووبینی نوێژ ئهكهن! تا پێیان نهڵێن كافرن , زۆر كهمیشیان یادی خوا دهكهن).
4/ وە خوای گەورە وریای كردینەوە كە سامان و منداڵ سەرقاڵمان بكەن لە زیكری خوا , خوای گەورە دەفەرموێت : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ عَن ذِكْرِ اللَّهِ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ }[ المنافقون: 9] . واته : ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه! ماڵ و منداڵتان لهیادی خوا غافڵتان نهكهن، ههركهسێك كاری وابكات! ئهوانهن زیانمهن و دۆڕاو ، چونكه فهزڵ و باوی دونیایان بهسهر پاشهڕۆژدا داوه.)
5/ وردبەرەوە لە گەڵ مندا لەم فەزڵە مەزن و شەرەفە بەرزە , خوای گەورە دەفەرموێت :{فَاذْكُرُوْنِي أَذْكُرْكُمْ}, واتە : دهسا ئێوه ئهی موسڵمانان! یادی من بكهن، تا منیش یادی ئێوه بكهم، پاداشتان به چاكه بدهمهوه) .
وە لە فەرموودەیەكی قودسیدا فەرموویەتی : (من بە گوێرەی گومانی بەندەكەمم بەرانبەر بە من , وە من لە گەڵیدام ئەگەر یادم بكاتەوە , جا ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادم بكات ئەوا منیش لە نەفسی خۆمدا یادی دەكەم , وە ئەگەر لە نێو كۆمەڵێكدا یادم بكات ئەوا من لە ناو كۆمەڵێكدا یادی دەكەمەوە كە لەوانە چاكتر و باشترن) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (7405) و(موسلیم) بە ژمارە (2675) لە فەرموودەی (أبو هریرة) وە – رەزای خوای لەسەر بێت -.
1/ لە (أبو هریرة) وە هاتووە – رەزای خوای لێ بێت – كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (هەركەسێ بڵێت : هیچ پەرستراوێكی بە حەق نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها (الله) نەبێت، تەنها و بێ هاوەڵە، موڵك و سوپاس و ستایش تەنها بۆ ئەوە و توانای بە سەر هەموو شتێكدا هەیە) هەر كەسێك لە رۆژێكدا سەد جار بیڵێت ئەوا (خەیر و چاكەی) بە ئەندازەی ئەوەیە دە كۆیلەی ئازاد كردبێت و سەد چاكەی بۆ دەنوسرێت و سەد خراپەی دەسڕێتەوەو لەو رۆژەدا پارێزراو دەبێت لە شەیتان تاكو ئێوارەی بەسەردا دێت وە لە رۆژی قیامەتدا هیچ كەسێك لە ئەو باشتری پێ نییە (یان لەو باشتری نەهێناوە) ئیللا كەسێك لەو زیاتری وتبێت. وە هەركەسێك لە رۆژێكدا سەد جار بڵێت : (سبحان الله وبحمدە) ئەوا تاوانەكانی هەڵدەوڕێت هەرچەندە بە ئەندازەی كەفی سەر دەریا بێت )) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3293) و(موسلیم) بە ژمارە (2691) .
2/ لە (أبو أیوب) ەوە هاتووە – رەزای خوای لەسەر بێت- پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (هەركەسێك بڵێت : (هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها (الله) نەبێت , تەنها و بێ هاوەڵە , موڵك و سوپاس و ستایش تەنها بۆ ئەوە و توانای بە سەر هەموو شتێكدا هەیە) دە جار , ئەوا وەكو ئەوەیە چوار نەفسی لە كوڕەكانی ئیسماعیلی ئازاد كردبێت) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6404) و(موسلیم) بە ژمارە (2693) .
3/ وە لە (سهعدی كوڕی ئهبو وهقاس) ەوە هاتووە – رەزای خوای لەسەر بێت- دەڵێت : (لای پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بووین , فەرمووی : ئایە هەر یەكێكتان ناتوانێت لە هەموو رۆژێكدا هەزار حەسەنەی دەست بكەوێت؟ یەكێك لە دانیشتوانی پرسیاری كرد و وتی : چۆن یەكێك لە ئێمە هەزار حەسەنەی دەست دەكەوێت ؟ فەرمووی : سەد تەسبیحە بكات(واتە : بڵێت: سبحان الله) ئەوا هەزار حەسەنەی بۆ دەنوسرێت یان هەزار گوناهی لەسەر دەسڕێتەوە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2698)
4/ لە (أبو هریرة) وە هاتووە – رەزای خوای لەسەر بێت- كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (هەركەسێك لە رۆژێكدا سەد جار بڵێت : (سبحان الله و بحمدە) ئەوا تاوانەكانی هەڵدەوڕێت هەرچەندە بە ئەندازەی كەفی سەر دەریا بێت ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6405) و(موسلیم) بە ژمارە (2692) وە لە ریوایەتێكی تردا لە (موسلیم) دا هاتووە : (هەر كەسێك كاتێ رۆژدەكاتەو و كاتێك رۆژی بە سەردا ئاوا دەبێت سەد جار بڵێت : (سبحان الله وبحمدە) واتە: پاكی و بێگەردی بۆ خوا و سوپاس و ستایش هەر بۆ ئەو) ئەوا هیچ كەسێك لە رۆژی قیامەتدا نایەت لە ئەو باشتری هێنا بێت , ئیللا كەسێك نەبێت وەكو ئەوی وتبێت یان لەو زیاتری وتبێت) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2692) .
وە ئەو فەرموودانەی لەسەر جۆرەكانی زیكر و فەزڵی هاتوون زۆرن , وە ئەوەی باسكرا لە بەناوبانگترین و راستترینیانە لەسەر فەزڵی زیكر هاتوون , وە هی تریش هاتووە و زۆرن , لە (أبو موسى الأشعري) یەوە هاتووە –رەزای خوای لەسەر بێت- دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێی وتم : ئایا گەنجینەیەكت لە گەنجینەكانی بەهەشتت نیشان بدەم؟ وتم : بەڵێ , ئەویش فەرمووی : (لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللّهِ)یە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (4202) و(موسلیم) بە ژمارە(2704) .
لە (أبو هریرة) وە – رەزای خوای لەسەر بێت- هاتووە , دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (ئەگەر بڵێم : (سُبْحَانَ اللّهِ , وَالْحَمْدُ للّهِ , وَلاَ إِلَـهَ إِلاَّ اللّهُ , وَاللّهُ أَكْبَرُ) پێم خۆشترەو لە هەموو ئەوەی رۆژی بە سەردا هەڵاتووە ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2695) .
هەروەها داوای لێخۆشبوون (الإستغفار) یەكێكە لە جۆركانی زیكر , لە (الأغر المزني)یەوە هاتووە , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (دەڵێی تەمێك دەدرێـتە سەر دڵمدا , بۆیە من لە رۆژێكدا سەد جار داوای لێخۆشبوون دەكەم ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2702) .
ئەمەش كردای پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بووە , وە لە فەرموودەكانیدا هانی داوین داوای لێخۆشبوونی لێ بكەین, هەروەكو لە (صحيح مسلم) هاتووە بە هەمان شێوە لە(الأغرَّ)ەوە – رەزای خوای لێ بێت – فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی :(ئەی خەڵكینە تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا , من لە رۆژێكدا سەد جار تەوبە دەكەم ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2702) .
لە (بوخاری)دا هاتووە لە فەرموودەی (أبو هریرة) وە – رەزای خوای لێ بێت – دەفەرموێت : گوێم لێبوو پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەیفەرموو : (سوێند بە خوا من داوای لێخۆشبوون لە خوا دەكەم و تەوبەی لادەكەم لە رۆژێكدا زیاتر لە حەفتا جار) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6307) بۆیە پێویستە بەندە بێ ئاگا نەبێت لە داوای لێخۆشبوون كردن.
سوننەتی زیكر – هەروەها هەموو سوننەتەكانی رۆژانە – كۆتایی پێدەهێنم لە زیكرێكی مەزن كە لە هەردوو (سهحیح)دا هاتوون , ئەویش فەرموودەكەی (أبو هریرة) یە – رەزای خوای لێ بێت – فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (دوو وشە هەن , سووكن لەسەر زمان , قورس و سەنگینن لە سەر تەرازوو , خۆشەویستن لای خوای میهرەبان كە ئەوانیش بریتین لە: سُبْحَانَ اللـّه وَبِحَمْدِهِ, سُبْحَانَ اللّهِ الْعَظِيــم )) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6406) و(موسلیم) بە ژمارە (2694) .
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە بە نیعمەتەكانی كارەچاكەكان كۆتایی پێ دێت.