بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أبو موسى) – رەزای خوای لەسەر بێت – كە لە هەردوو كتێبی (سهحیح)دا هاتووە , وە چیرۆكەكەی لە گەڵ (أبوعامر) ی مامیدا – رەزای خوای لەسەر بێت – كاتێ پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) رەوانەی كرد وەكو بەرپرسی سوپای (أوطاس) , وە لە فەرموودەكەدا هاتووە : (أبو عامر) – رەزای خوای لەسەر بێت - كوژرا , وە (ابو موسى)ی راسپارد كە سەلامی بگەیەنێتە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) و دوعای بۆ بكات , (ابو موسى) دەڵێت : هەواڵی خۆمان و هەواڵی (أبو عامر)م پێگەیاند و پێم گوت : (ابو عامر) فەرمووی : پێی بڵێ داوای لێخۆشبوونم بۆ بكات , جا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) داوای ئاوی كرد و دەستنوێژی پێ شوشت و ئەمجار هەردوو دەستی بەرز كردەوە و فەرمووی : ئەی خودایە لەو بەندەیە (ابو عامر) خۆش بە ) تاوەكو سپێتی بنباڵیم بینی , ئەمجار فەرمووی : ئەی خودایە لە رۆژی قیامەتدا بەرزی بكەرەوە بە سەر زۆربەی دروستكراوەكانتدا , یان بە سەر خەڵكیدا ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (4323) و(موسلیم) بە ژمارە (2498) .
لە (عبدالله بن عباس)ەوە – رەزای خوایان لەسەر بێت – هاتووە , دەڵێت : (عومەرەی كوڕی خەتتاب) – رەزای خوای لێبێت- بۆی گێڕامەوە دەڵێت : كاتێ جەنگی بەدر بوو , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) تەماشای بێباوەڕانی كرد لە كاتێكدا ئەوان هەزار كەس بوون , وە هاوەڵانی سێ سەد و نۆزدە كەس بوون , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) رووی لە قیبلە كرد , ئەمجار دەستەكانی بەرز كردەوە و داوای لە خواكەی دەكرد و دەیفەرموو : ئەی خودایە ئەو بەڵێنەی پێت داوم بیهێنە دی , ئەی خودایە ئەو بەڵێنەی پێت داوم جێ بەجێی بكە , ئەی خودایە ئەگەر ئەم كۆمەڵە خەڵكە موسڵمانە لە ناو بەریت چیتر لە زەویدا تۆ ناپەرسترێیت) بەردەوام دەپاڕایەوە و داوای لە خواكەی دەكرد و دەستەكانی بەرز كردبووەو و رووی لە قیبلە بوو تاوەكو عاباكەی سەر شانی كەوت , ئەبو بەكر هات بۆ لای و عاباكەی هەڵگرت و خستییە سەر شانی , ئەمجار توند گرتی و فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم).. واز لە داواكردن لە پەروەردگارەكەت بهێنە, دڵنیابە ئەو بەڵێنەی پێی داوی دەیهێنێتە دی ...) (موسلیم) ریوایەتی كردوو بە ژمارە (1763)
بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی (الترمذي) ریوایەتی كردووە لە (فهزالهی كوڕی عوبهید)ەوە – رەزای خوای لەسەر بێت – دەفەرموێت : (لە كاتێكدا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دانیشتبوو كابرایەك هاتە ژوورەوە و نوێژی كرد و فەرمووی : ئەی خودایە لێم خۆشبە و بەزەییت پێمدا بێتەوە ) پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرمووی : ئەی كەسی نوێژ خۆێن پەلەت كرد , ئەگەر نوێژت كرد و دانیشتیت ئەوا حەمد و سەنای خوا بكە بەوەی ئەو شایەنیەتی , ئەمجار سهڵاوات لەسەر من بدە , ئەمجار لێی بپارێوە) الترمذي ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3476) وە الألباني بە (سهحیح)ی داناوە (صحيح الجامع 1/172).
جا ئەو ناوە پیرۆزانەی خوا هەڵدەبژێرێ كە لە گەڵ دوعاكەیدا بگونجێ و رێك بكەوێت , جا ئەگەر داوای رزقی لە خوا كرد ئەوا دەڵێت : یا رزاق , وە ئەگەر داوای رەحمەت ومیهرەبانی لە خوا كرد دەڵێت : یا رحمن یا رحیم , وە ئەگەر داوای عیززەتی لێكرد ئەوا دەڵێت : یا عزیز , وە ئەگەر داوای لێخۆشبوونی كرد ئەوا دەڵێت : یا غفور , وە ئەگەر داوای شیفا و چارەسەری كرد ئەوا دەڵێت : يا شافي.
ئا بەم شێوە بە گوێرەی داواكەی داوا دەكات , بە بەڵگەی ئەو ئایەتەی كه دەفەرموێت :{وَلِلّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا}[الأعراف:180]. واته : ناوهكانی خوا ههموو جوان و پڕشكۆن دهسا ئێوهیش ههر بهو ناوانهوه بانگی بكهن، لاڵهو نزاو داوا ههر بهوانه بكهن) .
بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرموودەكەی (ابن عباس)ە – رەزای خوای لێ بێت – كە لە پێشدا باسكرا , تێیدا هاتووە پیغەمبەری خوا فەرمووی : (ئەی خودایە ئەو بەڵێنەی پێت داوم بیهێنە دی , ئەی خودایە ئەو بەڵێنەی پێت داوم جێ بەجێی بكە) بەردەوام دەپاڕایەوە و داوای لە خواكەی دەكرد تاوەكو عاباكەی سەر شانی كەوت , ئەبو بەكر توند گرتی و فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم).. واز لە داواكردن لە پەروەردگارەكەت بهێنە...)) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (1763) .
هەروەها ئەوەی لە هەردوو كتێبی (سهحیح)دا هاتووە , لە فەرموودەكەی (أبو هریرة) كاتێ پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دوعای بۆ عەشیرەتی (دەوس) كرد , فەرمووی : (ئەی خودایە هیدایەتی (دەوس) بدە – با موسڵمان بن - و بیانهێنە بۆ ئێرە , ئەی خودایە هیدایەتی (دەوس) بدە – با موسڵمان بن - و بیانهێنە بۆ ئێرە ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2937) و (موسلیم) بە ژمارە (2524) .
هەروەها ئەوەی لە (صحيح مسلم)دا هاتووە , دەربارەی : (ئەمجار باسی كابرایەكی كرد كە سەفەرەكەی درێژ دەكاتەوە و قژ گڤ و تۆزاوی یە , دەستی بەرز دەكاتەوە بۆ ئاسمان پەروەردگارا... پەروەردگارا ....) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (1015) وە ئەم دووبارە كردنەوەیە پێداگرتنی تێدا بە دی دەكرێت .
سوننەت وایە سێ جار بپاڕێتەوە , بە بەڵگەی فەرموودەكەی (ابن مسعود) – رەزای خوای لەسەر بێت – كە لە هەردوو كتێبی (سهحیح) دا هاتووە , وە تێیدا هاتووە : (وە ئەگەر دوعای بكردایە ئەوا سێ جار دوعای دەكرد , وە ئەگەر داوای بكردایە سێ جار داوای دەكرد , ئەمجار فەرمووی : ئەی خودایە .. قورەیش بە هەلاكەتدا بەرە) سێ جار) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (240) و(موسلیم) بە ژمارە (1794) .
بە بەڵگەی ئەو ئایەتەی كە دەفەرموێت :{ادْعُواْ رَبَّكُمْ تَضَرُّعاً وَخُفْيَةً}[الأعراف:55], واتە : دهسا بهسهر كزیی و به پهنامهكیی ، له پهروهردگارتان بلاڵێنهوه).
وە شاردنەوەی پاڕانەوە نزیكترە لە ئیخڵاسەوە , بۆیە خوای گەورە مەدحی زەكریای كرد و فەرمووی :{إِذْ نَادَى رَبَّهُ نِدَاء خَفِيّاً }[ مريم:3 ] واتە : ئهو دهمهكه زۆر بههێواش و لهسهر خۆو زۆر به وێڵ و بهئهدهبهوه لهمیحرابهكهی خۆیدا هاناوهاواری لهپهروهردگاری خۆیكرد بهدهنگێكی نزم ونهوی، تاخزم و كهس وكاری نهزانێ و پێش ههموو شتێكیش خوا حهزی لهئارامیی و لهسهرخۆیه) .
وەكو ویستنی ئیخڵاس لەسەر یەكێ لە بۆچوونی پێشەوایانی راڤەكار.
سوود بە دەست هاتوویەك : رەنگە هەندێ كەس پرسیار بكات : لە دوعاكانمدا چی بڵێم؟
وەڵام : بپارێوە لەوەی دەتەوێت لە كاروباری دونیا و دوارۆژ , وە سووربە لە سەر ئەوەی لە دوعاكانتدا (كۆكەرەوەی وشەكان ) بەكار بهێنی , ئەویش ئەو دوعایانەن كە قورئان و فەرموودەدا هاتوون , چونكە دوعای خەیری دونیا و قیامەتی تێدایە , وە جوان وردبەرەوە كاتێ ئەم پرسیارە ئاراستەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) كرا ئەویش بە چەند وشەیەكی مەزن و گەورە وەڵامی دایەوە , كە دونیا و قیامەت بۆ كەسی موسڵمان كۆ دەكاتەوە , ئا ئەوە چی موژدەیەكی گەورەیە ! وە چەند بەخشندەییەكی فراوانە , بۆیە دەستی پێوە بگرە و لێی تێبگە .
لە (أبو مالك الأشجعي) یەوە هاتووە لە (باوكی)یەوە – رەزای خوایان لێ بێت - (گوێی لە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بوو -لە كاتێكدا كابرایەك هات بۆ لای- فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) چی بڵێم لە كاتێكدا داوا لە پەروەردگارەكەم دەكەم ؟ فەرمووی : بڵێ : ئەی خودایە لێم خۆشبە و بەزەییت پێمدا بێتەوە و سەلامەتم بكە و ریزق و رۆزیم بدە) پەنجەكانی لە یەك نا تەنها پەنجە گەورە نەبێت- واتە : تەنها چوار دوعا بوو- ( ئا ئەو دوعایانە دونیا و دوارۆژت بۆ كۆدەكاتەوە ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2697).
وە لە ریوایەتێكی تردا هەر لە ئەوەوە هاتووە : (ئەگەر كەسێك موسڵمان بوایە ئەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فێری نوێژ دەكرد و ئەمجار فەرمانی پێدەكرد ئەم وشانە بڵێت : ئەی خودایە لێم خۆشبە و بەزەییت پێمدا بێتەوە و هیدایەتم بدە و سەلامەتم بكە و ریزق و رۆزیم بدە ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2697) .
سوود بە دەست هاتوویەكی تر : سوننەتە كەسی موسڵمان دوعا بۆ براكەی بكات بە بێ ئامادە بوونی خۆی (لە پشتە ملە) , چونكە ئەو دوعایە وەڵام دەدرێتەوە بە ئیزنی خوای گەورە , وە ئەو كەسەی دوعاكە دەكات فەزڵێكی گەورەی دەست دەكەوێت , ئەویش ئەوەیە كە (موسلیم) لە (سهحیح)ەكەیدا ریوایەتی كردووە لە (أبو درداء)ەوە – رەزای خوای لەسەر بێت- دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (دوعای هەر كەسێك بۆ براكەی لە پشتەملە وەڵام دەدرێتەوە , لە سەر سەری فریشتەیەك هەیە راسپێردراوە هەركاتێك دوعای خەیر بۆ براكەی خۆی بكات ئەوا فریشتە راسپێردراوەكە دەڵێت : (امین) وە هەروەكو ئەوە بۆ تۆیش) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2733) .