سوننەتە باوێشكەكەی قوتداتەوە , یان بە دەستی بیگێڕێتەوە .
بەڵگەش لەسەر ئەوە :
فەرموودەكەی (أبو هریرة) – رەزای خوای لەسەر بێت – لە پێغەمبەری خواوە(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (خوای گەورە پژمینی پێخۆشە و رقی لە باوێشكە , جا ئەگەر یەكێكتان پژمی و سوپاس و ستایشی خوای كرد ئەوا حەقی لە سەر هەموو موسڵمانێك هەیە گوێبیستی بێت پێی بڵێت : خوا رەحمت لێبكات , بەڵام باوێشك لە شەیتانەوەیە , جا ئەگەر یەكێكتان باوێشكی بۆ هات ئەوا تا دەتوانێ با بیگێڕێتەوە , چونكە ئەگەر یەكێكتان باوێشكی دا و وتی : ها ... ئەوا شەیتان پێی پێدەكەنێ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2663) .
وە لە (موسلیم) دا هاتووە لە فەرموودەی (أبوسعید)ەوە –رەزای خوای لەسەر بێت – پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی:(ئەگەر یەكێكتان باوێشكی بۆ هات ئەوا با دەست لەسەر دەمی دانات چونكە شەیتان دەچێتە ژوورەوە). (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2995) , جا قوتدانەوەی باوێشك , یان زاڵ دەبێت بە سەریدا لە رێگای دەمەوە , ئەویش بە رێگری كردن لە كردنەوەی یان فشار خستنە سەری بە ددانەكانی , وە یان بە دەست خستنە سەر دەم و نمونەی ئەوانە .
هەروەها باشترە ئەو كەسەی باوێشك دەدات دەنگی بەرز نەكاتەوە بە باوێشكەكەی
هەروەها باشترە ئەو كەسەی باوێشك دەدات دەنگی بەرز نەكاتەوە بە باوێشكەكەی , وەكو ئەوەی بڵێت : (ها ) یان (ئاه) وە نمونەی ئەو دەنگانەی لێوەی دەردەچێت , چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی شەیتان پێی پێبكەنێت .
بەڵگەش لەسەر ئەوە :
فەرموودەكەی (أبو هریرة) – رەزای خوای لەسەر بێت- لە پێغەمبەری خواوە(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (باوێشك لە شەیتانەوەیە , جا ئەگەر یەكێكتان باوێشكی بۆ هات ئەوا تا دەتوانێ با بیگێڕێتەوە , چونكە ئەگەر یەكێكتان باوێشكی دا و وتی : ها . ئەوا شەیتان پێدەكەنێ)
(بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3298) و(موسلیم) بە ژمارە (2994) .
ئاگادارییەك :
خەڵكی راهاتوون لە پاش باوێشكدان دەڵێن : (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) , وە هیچ بەڵگەیەك لەسەری نییە بەڵكو جیاوازە لە گەڵ رێبازی پێغەمبەری خوادا(صلَّى الله عليه وسلَّم) ، چونكە زیكرێكی وتوە لەم جێگایەدا كە پیغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) نەیگوتوە .