بەڵگە لەسەر سوننەت بوونی زۆرە , لەوانە : فەرموودەكەی (أبو هریرة)یه – رەزای خوای لەسەر بێت- كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (حەقی موسڵمان لە سەر موسڵمان شەشن , وتیان : ئەوانە چین ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) ؟ فەرمووی : ئەگەر پێی گەیشتی سەلامی لێ بكە , وە ئەگەر بانگی كردی ئەوا وەڵامی بانگەوازەكەی بدەرەوە , وە ئەگەر داوای ئامۆژگاری لێ كردی ئەوا ئامۆژگاری بكە , وە ئەگەر پژمی و وتی (الحمد لله) تۆیش وەڵامی بدەرەوە , وە ئەگەر نەخۆش كەوت ئەوا سەردانی بكە وە ئەگەر وەفاتی كرد ئەوا شوێنی جەنازەكەی بكەوە ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2162) .
بەڵام وەڵامدانەوەی واجیبە , بەڵگەش لەسەری :
ئەو ئایەتەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَسِيباً}[النساء : 86] . واتە : و كاتێ بهههرجۆرێك سڵاوتان لێبكرێ لهلایهن موسڵمانانهوه جا ئێوه بهجوانتر لهو چاك و چۆنی لهباوهڕداران بكهن, یان ههرهیچ نهبێت وهكو خۆی وهڵام بدهنهوه، بهڕاستیی خوا بهحسابی ههموو شتێك دهگاو لهگشت كهسێك دهپرسێتهوهو پاداشتی ههموو كارێكیش ئهداتهوه)
وە ئەسل و بنەماش لە فەرمانی داخوازیدا واجیب بوونە ئەگەر شتێك لە واجب بوونەكە لای نەدات بۆ شتێكی تر , وە ئیجماع لەسەر واجیب بوونی لە یەكێك زیاتر لە زانایانەوە هاتووە كە ئەو ئیجماعەیان گواستوەتەوە , لەوانە : ابن حزم و ابن عبدالبر و الشیخ تقي الدین و جگە لەوانە – رەحمەتی خوا لە هەموویان بێت – تەماشای : الآداب الشرعیة بكه (1/356) ط , مؤسسە الرسالة .
وە باشترین و تەواوترین لەفز بۆ سەلامكردن و وهڵامدانەوەی , ئەوەیە : (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته) جا ئەمە باشترین سەلام و تەواوترینیانە .
ابن القیم –رەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرموێت : وە لە رێبازی پێغەمبەری خوادا(صلَّى الله عليه وسلَّم) ئەوە بووە كە كۆتایی بە سەلامەكە بهێنی تاوەكو (وبركاتە) ) تەماشای : زاد المعاد بكە (2/417) .
وە بڵاوكردنەوەی سەلام سوننەتە , بەڵكو سوننەتێكە هاندانی زۆری تێدا هاتووە بە دەستكەوتنی فەزڵێكی زۆر , بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أبو هریرە) – رەزای خوای لەسەر بێـت – دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (سوێند بەو كەسەی گیانی منی بە دەستە , هەرگیز ناچنە بەهەشتەوە تاوەكو باوەڕ نەهێنن , وە باوەڕ ناهێنن تاوەكو یەكترتان خۆش نەوێت , ئایا رێگایەكتان پێ بڵێم ئەگەر جێ بە جێی بكەن ئەوا یەكترتان خۆش دەوێت ؟ سەلام كردن لە نێوانتاندا بڵاو بكەنەوە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (54).
وەكو ئەوەی گومانی هەبێت ئەو كەسەی سەلامی لێ كردووە گوێی لێ نەبووە لە جاری یەكەمدا , ئەوا موستەحەببە دووبارە بكرێتەوە , وە ئەگەر نەیبیست ئەوا جاری سێیەم سەلام دەكات , هەروەها ئەگەر چووە ژوورەوە بۆ لای كۆمەڵێكی زۆر , وەكو ئەوەی بچێتە ژوورەوە بۆ لای مەجلیسێكی گەورە و خەڵكێكی زۆری تێدابوو , جا ئەگەر یەك جار سەلام بكات ئەوا تەنها ئەوانەی سەرەتای مەجلیسەكە دەیبیسن , بۆیە پێویست دەكات سێ جار سەلام بكات , بۆ ئەوەی سەلامەكە هەموو ئەوانەی مەجلیسەكە بگرێتەوە .
بەڵگەش لەسەر ئەوە : فەرموودەكەی (أنس) – رەزای خوای لەسەر بێت- لە پێغەمبەری خواوە(صلَّى الله عليه وسلَّم) : كەوا ئەگەر قسەیەكی بكردایە سێ بارەی دەكردەوە تاوەكو لێی تێ بگەن , وە ئەگەر بهاتبایە بۆ لای كۆمەڵێك و سەلامی بكردایە ئەوا سێ جار سەلامی دەكرد ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (95) .
وە لە فەرموودەكەی (أنس)ی پێشووەوە چەند سوودێك وەردەگرین : وەكو سوننەت بوونی دووبارەكردنەوەی وشەیەك ئەگەر پێویستی كرد , وەكو ئەوەی قسە بكات ولە قسەكەی تێنەگات , بۆیە سوننەتە دووبارە بكرێتەوە , وە ئەگەر تێنەگەیشت ئەوا سێ بارەی دەكاتەوە .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (عبدالله بن عمرو) –رەزای خوایان لێ بێت – (كابرایەك پرسیاری لە پێغەمبەری خوا كرد(صلَّى الله عليه وسلَّم) كە چاكترین ئیسلام كامەیە ؟ ئەویش فەرمووی : خواردن ببەخشیت و سڵاو بكەیت لەو كەسانەی دەیانناسی و ئەوانەی نایانناسی) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (12) و(موسلیم) بە ژمارە (39) .
لە (أبو هریرة)وە هاتووە , فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (سوار سڵاو لە پیادە دەكات و پیادە لە دایشتوو و كەم لە زۆر ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6233) و(موسلیم) بە ژمارە (2160) .وە لە ریوایەتەكەی (بوخاری) دا هاتووە : (كەسی بچووك سڵاو لە گەورە دەكات و رۆیشتوو لە دانیشتوو و كەم لە زۆر ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6234) .
ئەمەش مانای ئەوە نییە ئەگەر جیاواز بوو لە سەلامكردنی ئەوەی لە پێشترە سەلام بكات مەكروهە , بەڵكو ئاساییە , بەڵام جیاوازە لە گەڵ كاری لە پێشتر , وەكو ئەوەی گەورە سەلام لە منداڵ بكات یان ئەو كەسەی رێ دەكات سەلام بكات لە سوار و لە نمونەی ئەوانە .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أنس بن مالك) – رەزای خوای لەسەر بێت – (كەوا لە گەڵ پێغەمبەری خوادا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بە تەنیشت چەند منداڵێكدا تێپەڕین و سڵاوی لێكردن ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6247) و (موسلیم) بە ژمارە (2168) .
وە لە سەلام كردن لە منداڵان : وا لە نەفسی مرۆڤ دەكات خۆ بەزل نەزانێت , وە منداڵان فێری ئەم شەعیرەتە بكرێت و لە ناخیاندا زیندوو بكرێـتەوە.
ئەمەش بەشێكە لە گشتگیری سەلام كردن , ئەویش پاش ئەوەی سیواك دەكات , چونكە سیواك سوننەتە لە كاتی چوونە ماڵەوە , ئەمەش جێگای چوارەمە لەو جێگایانەی دووپاتكراوەتە لەسەر سوننەت بوونی سیواك , ئەویش : لە كاتی چوونە ماڵەوەدا , بە بەڵگەی فەرموودەكەی (دایكە عائیشە) كە لە (موسلیم) دا هاتووە دەفەرموێت : (ئەگەر پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بهاتایەتە ماڵەوە ئەوا بە سیواك دەستی پێ دەكرد) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (253) , جا ئەگەر چووە ماڵەوە و سیواكی كردو سەلام دەكات لە خێزانەكەی , تەنانەت هەندێ لە زانایان دەفەرموون : سوننەتە سەلام بكات ئەگەر چووە ماڵەوە , هەر ماڵێك بێت , تەنانەت ئەگەر كەسیشی تێدا نەبوو , بە بەڵگەی ئەو ئایەتەی دەفەرموێت : :{فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتاً فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُون} [النور:61] . واتە : ههركاتیش چوونه ماڵانێكهوه سڵاو لهخۆتان و یهكتری بكهن، ئهمه دروودێكی پیرۆز و پاكه له لای خوا ئا بهو شێوهیه خوا ئایهت و ئادابهكانی خۆی ڕوون ئهكاتهوه بۆتان بهشكو تێ بگهن و ئهو ئایهتانه بكهنه بهرنامهی ژیانتان).
ابن حجر – رەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرموێت : وە لە باسی گشتگیری سەلامكردنەكە سەلام كردنە لە خۆ بۆ كەسێك چووە جێگایەكەوە كەسی تێدا نەبوو , بە بەڵگەی ئەو ئایەتە :({فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتاً فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ}...) تەماشای : (فتح الباري) بكە فەرموودەی ژمارە (6235) باب إفشاء السلام .
سوود بەدەست هاتوویەك : بە پێی ئەوەی پێشوو سوننەتە لە كاتی چوونە ژوورەوەدا بۆ ماڵ سێ سوننەت ئەنجام بدرێت .
یەكەم : ناوی خوا بهێنێ بە تایبەتی شەوان .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (جابر بن عبدالله) -رەزای خوایان لەسەر بێت – كەوا گوێی لە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بوو دەیفەرموو : (ئەگەر هەر كاتێك كەسێك چووە ژوورەوە بۆ ماڵەكەی خۆی و یادی خوای گەورەی كرد لە كاتی چوونە ژوورەوەی و لە كاتی خواردنیدا , شەیتان دەڵێت : شوێنی خەوتن و خواردنی شێوانتان دەست نەكەوت , بەڵام ئەگەر چووە ژوورەوە یادی خوای نەكرد لە كاتی چوونە ژوورەوەیدا ئەوا شەیتان دەڵێت : شوێنی خەوتنتان دەستكەوت , وە ئەگەر یادی خوای نەكرد لە كاتی خواردنەكەیدا ئەوا –شەیتان- دەڵێت : شوێنی خەوتن و خواردنی شێوانتان دەستكەوت) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2018) .
دووەم : سیواك . بە بەڵگەی فەرموودەكەی (دایكە عائیشە) لە پێشدا باسكرا و تەخریج كرا .
سێیەم : سەلام كردن لەوانەی لە ماڵەكەدان .
ئا بەم شێوەیە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) ئەنجامی دەدا , هەروەكو لە فەرموودەكەی (المقداد بن الأسود) دا هاتووە – رەزای خوای لەسەر بێت – تێیدا هاتووە , فەرمووی : (... ئێمە شیرمان دەدۆشی و هەر یەك لە ئێمە بەشەكەی خۆی دەخوارد و بەشەكەی پێغەمبەری خوامان(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەبردە خزمەتی , دەڵێت : شەو بە سەردا دەهات , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) سەلامی دەكرد بە شێوەیەك كەوا كەسی خەوتووی هەڵنەدەساند و كەسی بە ئاگا گوێی لێ بوو ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2055) .
جا گەیاندنی سەلام سوننەتە وەكو ئەوەی كەسێك پێت بڵێت : سەلام بكە لە فلان كەس) ئەوا سوننەتە ئەو سەلامە بگەیەنیتە خاوەنەكەی.
بەڵگەش لەسەر ئەوە : فەرموودەكەی (دایكە عائیشە) یە – رەزای خوای لەسەر بێت- كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێی فەرمووە : (جبریل سەلامت لێ دەكات) دەڵێت : منیش وتم : وَعَلَيْهِ السَّلاَمُ وَرَحْمَةُ اللّهِ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3217) و (موسلیم) بە ژمارە (2447) .
لە فەرموودەكەدا بەڵگەی ئەوە هاتووە كەوا سەلام بگەیەندرێتە خاوەنەكەی , هەروەكو چۆن پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) سەلامەكەی جبریلی گەیاندە (دایكە عائیشە) , هەروەها لە فەرموودەكەی پێشوودا بەڵگەی ئەوەی تێدایە كەوا سوننەتە بە كەسێكدا سەلام رەوانە بكرێـت .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أبو هریرة) – رەزای خوای لەسەر بێت- فەرمووی : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (ئەگەر یەكێكتان چوونە مەجلیسێكەوە با سەلام بكات و ئەگەر ویستی هەڵسێت ئەوا با سەلام بكات , چونكە یەكەمەكەی لە پێشتر نییە لە كۆتاییەكەی) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (9664) و أبو داود بە ژمارە (5208) والترمذي بە ژمارە (2706) و الألباني بە (سهحیح)ی داناوە (صحيح الجامع 1/132) .
وە لەسەر ئەمە هاوەڵان كاریان كردووە – رەزای خوا لە هەموویان بێت - بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرموودەكەی (أبو قتادة)یە – رەزای خوای لەسەر بێت – دەڵێت : (بە ئەنەسم گوت : تەوقەكردن لە ناو هاوەڵانی پێغەمبەری خوادا(صلَّى الله عليه وسلَّم) هەبوو ؟ وتی : بەڵێ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6263) .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أبو ذر) – رەزای خوای لەسەر بێت – دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێی وتم : (هەرگیز چاكە بە كەم مەزانن , هەرچەندە ئەگەر بە روویەكی گەشەوە بگەیتە برایەكی خۆت) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2626) وە لە (الترمذي) دا هاتووە لە فەرموودەی (أبو ذر) – رەزای خوای لەسەر بێت – پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (زەردەخەنەت بە رووی براكەتدا خەیر و سەدەقەیە بۆت) (الترمذي) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (1956) وە الألباني بە سهحیح ی داناوە (الصحيحة 572)
جا ئەگەر هاتوو لە كاتی بە یەك گەیشتندا بوو یان لە دانیشتندا یان لە هەر حاڵێكدا بوو , جا وتنی وشەیەكی چاك سوننەتە چونكە سەدەقەیە.
بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرموودەكەی (أبو هریرة)یە – رەزای خوای لەسەر بێت – دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (وشەی باش و چاك سەدەقەیە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2989) و (موسلیم) بە ژمارە (1009) .
زۆر جار وشەی چاك دێت بە سەر زمانی خەڵكیدا , ئەگەر چاوەروانی پاداشت بكەن لە خواوە ئەوا خەیرێكی زۆریان دەگات , وە بە هۆیەوە سەدەقەیەكی زۆر و فراوانیان دەست دەكەوێت .
مامۆستامان ابن عثیمین – رەحمەتی خوای لێ بێت – فەرموویەتی : وشەی چاك وەكو ئەوەی پێی بڵێیت: تۆ چۆنی ؟ ئەحواڵت چۆنە ؟ براكانت چۆنن ؟
كەسوكارت چۆنن ؟ وە لە نمونەی ئەوانە , چونكە ئەمە لەو وشانەیە بە هۆیەوە خۆشگوزارنی دەخەیتە دڵی براكەتەوە , هەموو وشەیەكی چاك ئەوا سەدەقەیەك و پاداشت و ئەجرت بۆ دەنوسرێت لای خوای گەورە) تەماشای (شرح رياض الصالحين) بكە لە نوسینی مامۆستامان (2/996) (باب : استحباب طيب الكلام , وطلاقة الوجه عند اللقاء)
ئەو فەرموودانەی دەربارەی فەزڵی مەجلیسی زیكر و هاندان بۆی زۆرن . لەوانە فەرموودەكەی (أبو هریرة) – رەزای خوای لێ بێت- دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (خوای گەورە فریشتە گەلێكی هەیە بە رێگاكاندا دەگەڕێن بە دوای ئەهلی زیكردا, ئەگەر كۆمەڵێكیان بینی زیكری خوا دەكەن بانگی یەكتر دەكەن : وەرن بۆ پێویستییەكەتان (ئهوهی به دوایدا دهگهڕان) , دەڵێت : دەورەیان دەدەن بە باڵەكانیان تاوەكو ئاسمانی دونیا ...) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6408) و (موسلیم) بە ژمارە (2689) .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أبو هریرة) – رەزای خوای لێ بێت- دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (هەركەسێك لە مەجلیسێكدا دانیشت و قسەی بێ مانا و پڕوپووچی زۆر كرد , جا لە پێش ئەوەی هەستێت لە مەجلیسەكە وتی : ( ئەی خوایە .. پاكی و بێگەردی و سوپاس بۆ تۆیە , شایەتی دەدەم كە هیچ خوایەك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت , داوای لێخۆشبوونت لێدەكەم و دەگەرێمەوە بۆ لای تۆ) ئەوا خوای گەورە لە تاوانەكانی مەجلیسەكەی خۆش دەبێت) (الترمذي) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3433) وە الألباني بە (سهحیح)ی داناوە (صحيح الجامع 2/1065).