10 جار
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
هەركەسێك بڵێت : (هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها (الله) نەبێت , تەنها و بێ هاوەڵە , موڵك و سوپاس و ستایش تەنها بۆ ئەوە و توانای بە سەر هەموو شتێكدا هەیە) هەركەسێك دە جار بیڵێت كاتێ رۆژدەكاتەوە ئەوا بە هۆیەوە سەد چاكەی بۆ دەنۆسرێت , و سەد تاوانی لەسەر دەسڕێتەوە , وە رزگار كردنی كۆیلەیەكی بۆ دەنوسرێت , وە ئەو رۆژە پارێزراو دەبێت تاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت , وە هەركەسێ ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بێت –ئەگەر ئەوە بڵێت – هەمان شتی دەست دەكەوێت) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (8719) وە ابن باز – رەحمەتی خوای لێ بێت - سەنەدەكەی بە (حسن) داناوە .
1 جار
أَمْسَيْنَا وَأَمْسَى الْمُلْكُ لِلَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَخَيْرِ مَا فِيهَا، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا وَشَرِّ مَا فِيهَا، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ، وَالْهَرَمِ، وَسُوءِ الْكِبَرِ، وَفِتْنَةِ الدُّنْيَا، وَعَذَابِ الْقَبْرِ
(ئێوارەمان بە سەردا هات و موڵكیش ئێوارەی بە سەردا هات بۆ خوای گەورە , سوپاس و ستایش بۆ خوا , هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها (الله) نەبێت , پەروەردگارا .. من داوای چاكەی هەموو ئەوەی لەم شەوەدا هەیە لێت دەكەم و چاكەی ئەوەی لە پاش ئەو دێت , وە پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی لەم شەوەدا هەیە و خراپەی ئەوەی لە پاش ئەو دێت , پەروەردگارا .. پەنات پێ دەگرم لە تەمبەڵی و پەككەوتەیی و خراپەی فیززلی و لوت بەرزی و فیتنەی دونیا و سزای ناوگۆڕ) وە ئەگەر رۆژی بكردایەتەوە دەیفەرموو : (بەیانیمان بە سەردا هات و موڵكیش بەیانی بەسەردا هات بۆ خوای گەورە , من داوای چاكەی هەموو ئەوەی لەم رۆژەدا هەیە لێت دەكەم و چاكەی ئەوەی لە پاش ئەو دێت , وە پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی لەم رۆژەدا هەیە و خراپەی ئەوەی لە پاش ئەو دێت... ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2723) .
1 جار
اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ خَلَقْتَنِي، وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ
گەورەی دوعاكانی لێخۆشبوون بریتییە لەوەی بڵێیت : ئەی خودایە .. تۆ پەروەردگاری منی , هیچ خودایەك نییە شایستەی پەرستن بێت بە هەق تەنها تۆ نەبێت , تۆ منت دروست كردوە و منیش بەندەی تۆم , منیش لە سەر پەیمان و بەڵینەكەم ماوم تا لە توانامدایە , پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی كردوەمە و ئەنجامم داوە , دان دەنێم بە نیعمەتەكانت بە سەرمەوە و دان دەنێم بە تاوانەكانمدا , لە تاوانەكانم خۆشبە , چونكە هیچ كەسێك لە تاوانەكان خۆش نابێت تەنها تۆ نەبێت ) پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : هەركەسێك –ئەم دوعایە- لە رۆژدا بڵێت و لە دڵەوە یەقینی پێی هەبێت و لەو رۆژەدا بمرێت لە پێش ئەوەی ئێوارەی بە سەردا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە و هەركەسێك لە شەودا بیڵێت و لە دڵەوە یەقینی پێی هەبێت و لەو شەوەدا بمرێت لە پێش ئەوەی رۆژی بە سەردا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە). (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6306) .
1 جار
اللَّهُمَّ بِكَ أَمْسَيْنَا وَبِكَ أَصْبَحْنَا وَبِكَ نَحْيَا وَبِكَ نَمُوتُ وَإِلَيْكَ الْمَصِير
ئەگەر یەكێكتان رۆژی كردەوە با بڵێت : (ئەی خودایە.. بە ناوی تۆوە بەیانیمان بە سەردا هات و بە ناوی تۆوە ئێوارەمان بە سەردا هات و بەناوی تۆوە دەژین و دەمرین و زیندووبوونەوەش هەر بۆ لای تۆیە) وە ئەگەر ئێوارەی بە سەردا هات دەڵێت با بڵێت : (ئەی خودایە.. بە ناوی تۆوە ئێوارەمان بە سەردا هات و بە ناوی تۆوە بەیانیمان بە سەردا هات و بەناوی تۆوە دەژین و دەمرین و دەرئەنجامیش هەر بۆ لای تۆیە). أبو داود ریوایەتی كردووە بە ژمارە (5068) و الترمذي بە ژمارە(3391) و نەسائی لە (السنن الكبرى) بە ژمارە (9836) و ابن ماجە بە ژمارە (3868) و ابن باز – رەحمەتی خوای لێ بێت – ئیسنادەكەی بە سهحیح داناوە .
1 جار
اللَّهُمَّ فَاطِرَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ، عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيكَهُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ، وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا، أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ
ئەی خودایە.. بەدیهێنەری ئاسمانەكان و زەوی , ئەی ئەو كەسەی كە زانا و ئاگاداری پەنهان و ئاشكرای , هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت , پەروەردگار و پادشای هەموو شتەكان , پەنات پێ دەگرم لە خراپەی نەفسی خۆم , وە پەنات پێ دەگرم لە شەیتان و داو و تەڵەكەی , وە لەوەی كە خراپەیەك بهێنم بە سەر نەفسی خۆمدا و یان بیئاڵێنم بە موسڵمانێكدا ) پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەفەرموێت : ( ئەم زیكرە بڵێ ئەگەر رۆژت بەسەردا هات و ئەگەر ئێوارەت بە سەردا هات و ئەگەر چویتە سەر جێگەی خەوتنت) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6597) و أبو داود (5076) و الترمذي (3529) و نەسائی (7699) و ابن باز – رەحمەتی خوای لێ بێت – ئیسنادەكەی بە سهحیح داناوە .
3 جار
بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ
هیچ بەندەیەك بەیانی هەموو رۆژێك و ئێوارەی هەموو شەوێك بڵێت : (بە ناوی ئەو خوایەی كە هیچ شتێك لە گەڵ ناوەكەی ئەودا زیان ناگەیەنێت , نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا , ئەو خوایە بیسەر و زانایە ) (سێ جار , ئەوا هیچ شتێك زیانی پێ ناگەینێت) ئەحمەد بە ژمارە (446) و الترمذي بە ژمارە (10179) وابن ماجە (3869) ابن باز فەرموویەتی : (الترمذي فەرموویەتی : حسن صحيح) ئەوەش هەر ئەوەیە كە ئەو فەرموویەتی – رەحمەتی خوای لێ بێت -
3 جار
رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَبِيًّا
هیچ بەندەیەكی موسڵمان نییە كە رۆژی بەسەردا دێت و ئێوارەی بەسەردا دێت سێ جار بڵێت : رازیم بەوەی كە (الله) پەروەردگارم بێت و ئیسلامیش دینم بێت و(محمد)یش(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێغەمبەرم بێت ) ئیللا حەقە كە خوای گەورە لە رۆژی قیامەتدا رازی بكات ) ئەحمەد ریوایەتی بە ژمارە (18967) الترمذي بە ژمارە (3389) وابن ماجە بە ژمارە (3870) وابن باز – رەحمەتی خوای لێ بێت - سەنەدەكەی بە (حسن) داناوە .
1 جار
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ، وَأَهْلِي وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي
ئەی خودایە .. من داوای پارێزراویت لێ دەكەم لە دونیا و لە دوارۆژدا , ئەی خودایە.. من داوای لێخۆشبوون و پارێزراویت لێدەكەم لە دین و دونیا و كەسوكار و سامانەكەمدا , ئەی خودایە .. عەیبەكانم داپۆشە و ترس و دڵەڕاوكێم مەهێڵە , ئەی خودایە .. بمپارێزە لە پێشمەوە و لە پاشمەوە و لە لای راستمەوە و لای چەپمەوە و لە سەرەوەم , وە پەنا بە مەزنی و گەورەییت دەگرم لە ژێرەوە پێ بكرێم) . ئەحمەد لە (المسند)دا تەخریجی كردووە بە ژمارە (4785) و أبو داود بە ژمارە (5074) و نەسائی لە –الكبرى-دا بە ژمارە (10401) و ابن ماجە بە ژمارە (3871) و الحاكم بە (سهحیح)ی داناوە .
3 جار
أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ
پەنا دەگرم بە وشە تەواوەكانی خوا لە خراپەی دروستكراوەكانی ) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (7898) الترمذي بە ژمارە (3437) لە فەرموودەی (أبو هریرة) ەوە – رەزای خوای لەسەر بێت –و ابن باز – رەحمەتی خوای لێبێت-سەنەدەكەی بە (حسن ) داناوە .
1 جار
أَمْسَيْنَا عَلَى فِطْرَةِ الْإِسْلَامِ، وَكَلِمَةِ الْإِخْلَاصِ، وَدِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - وَمِلَّةِ أَبِينَا إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا, وَمَا كَانَ مِنْ الْمُشْرِكِينَ
پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) ئەگەر رۆژی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو : (بەیانیمان بە سەردا هات لە سەر فیترەتی ئیسلام و وشەی ئیخلاس و دینی پێغەمبەرمان محمد(صلَّى الله عليه وسلَّم) و لەسەر میللەتی باوكمان ئیبراهیم پێغەمبەر(صلَّى الله عليه وسلَّم) كە لایدابوو لە ناحەقییەوە بۆ هەق ، وە لە هاوبەش دانەران نەبوو) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (21144 , 15367) وە ئەگەر ئێوارەی بەسەردا هات دەڵێت: (ئێوارەمان بەسەردا هات لە سەر فیترەتی ئیسلام....) ابن باز – رەحمەتی لێ بێت- سەنەدەكەی بە (سهحیح) داناوە .
1 جار
يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغِيثُ أَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ، وَلَا تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ
(ئەی زیندووی راگرو هەڵسوڕێنەری بوونەوەر .. بە بەزەییەكەت داوای فریاكەوتنت لێ دەكەم , هەموو كارەكانم بۆ چاك بكە و تەنانەت بۆ چاوتروكانێكێش مەمدەرە دەستی نەفسەكەی خۆم ) نەسائی ریوایەتی كردووە بە ژمارە (10405) و البزَّار (2/282) و ابن حجر و الألباني بە (حسن)یان داناوە (تەماشای : نتائج الأفكار ص177 , وسلسلة الأحاديث الصحيحة 1/449 بكه) .
7 جار
حَسْبِيَ الله لاَ إِلهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرشِ الْعَظِيمِ
(خوای گەورەم بەسە، هیچ پەرستراوێكی بە هەق نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها ئەو نەبێت، پەنای پێ دەگرم و هەر ئەو پەروەردگاری عەرشی مەزنە) , حەوت جار , ئەوا خوای گەورە لەوەی خەمباری دەكات لە كێشەی دونیا و دوارۆژ لە كۆڵی دەكاتەوە.) أبو داود ریوایەتی كردووە بە ژمارە (5081) لە فەرموودەی (أبو الدرداء) – رەزای خوای لەسەر بێت- بەڵام رای پەسەند ئەوەیە كە قسەی هاوەڵانە و راوییەكانی جێی متمانەن , وە حوكمی (رفع)ی هەیە هەروەكو الألباني باسی كردووە (تەماشای : السلسلة بكە 11/449).