سوننەتە ئەگەر كەسی موسڵمان ویستی نەعلەكەی لە پێ بكات بە پێی راست دەست پێ بكات , وە سوننەتە ئەگەر ویستی نەعلەكانی داكەنێت بە پێی چەپ دەست پێ بكات .
بەڵگەش لەسەر ئەوە : فەرموودەكەی (أبو هریرة) یە – رەزای خوای لەسەر بێت – كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (ئەگەر یەكێكتان نەعلێكی لە پێكرد ئەوا با بە پێی راستی دەست پێ بكات و ئەگەر دایكەند با بە پێی چەپی دەست پێ بكات , با پێی راستی یەكەم پا بێت لە پێ دەكرێت و دوایینی بێت لە داكندندا) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (5856) .
وە لە لەفزێكی تردا كە (موسلیم) ریوایەتی كردووە : (با هیچ یەكێك لە ئێوە بە یەك نەعلەوە رێ نەكات , با هەردوو لە پێ بكات , یان هەردوو داكەنێت) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2097) .
جا لەم دوو فەرموودەدا , سێ سوننەتی تێدایە :
1/ بە پێی راست دەست پێ بكات لە كاتی لە پێ كردندا .
2/ بە پێی چەپ دەست پێ بكات لەكاتی داكەندنیدا.
3/ یان هەردوو نەعلەكەی لە پێ بكات و یان هەردووی داكەنێت بە شێوەیەك بە یەك نەعلەوە رێ نەكات .
مەبەستی ئەوەیە كەوا لە نێو رەنگەكاندا سپی لەبەر بكات چونكە ئەوە سوننەتە , بە بەڵگەی فەرموودەكەی (ابن عباس) – رەزای خوای لەسەر بێت – دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (لە نێو پۆشاكەكانتاندا سپی لە بەر بكەن چونكە ئەوە باشترین پۆشاكتانە , وە مردووەكانتانی پێ كفن بكەن) (ئەحمەد) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2219) و أبو داود بە ژمارە (3878) و الترمذي بە ژمارە (994) و الألباني بە سهحیح ی داناوە (صحيح الجامع 1 /267)
مامۆستامان ابن عثیمین – رەحمەتی خوای لێ بێت – فەرموویەتی : ئەمەش گشتگیرە بۆ لەبەركردنی پۆشاكی سپی : كراس و ئیزار و شەرواڵ , هەموویان پێویستە سپی بن چونكە باشترە , بەڵام ئەگەر رەنگێكی تری لەبەر كرد ئەوا ئاساییە , بە مەرجێ لەوانە نەبێت كە تایبەتن بە ئافرەت) تەماشای : (شرح رياض الصالحين) بكە لە نوسینی مامۆستامان (2/1087).
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أنس) رەزای خوای لەسەر بێت – دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (لە دونیادا چەند شتێكم لا خۆشەویستە : ئافرەتان و بۆنی خۆش و بیلبیلەی چاوی من لە نوێژدایە) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (12293) و نەسائی بە ژمارە (3940) و الألباني لە (صحيح النَّسَائي)دا فەرموویەتی : (حسن صحيح) .
بەڵام لەفزی : (حُبِّبَ إلَيَّ مِنْ دُنْيَاكُمْ ثَلَاثٌ) ئەوا فەرموودەیەكی (ضعيف)ـە.
پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێی ناخۆش بوو كەوا بۆنی ناخۆشی لێوە بێت : لە (بوخاری)دا هاتووە لە فەرموودەیەكی درێژی دایكە عائیشەوە – رەزای خوای لەسەر بێت- فەرموویەتی : (وە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) زۆر گران بوو لەسەری كەوا بۆنێكی هەبوایە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6972) واتە : بۆنێكی ناخۆش.
مەكروهە بۆنی خۆش بگێرێتەوە .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أنس) – رەزای خوای لێ بێت –
(پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بۆنی خۆشی نەدەگێڕایەوە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(2582).
مەبەست لە (ترجیل الشعر) : شانەكردنیەتی , جا سوننەتە بە لای راست دەست پێ بكات ئەمجار لای چەپ.
بەڵگەش لەسەر ئەوە :
فەرموودەكەی دایكە عائیشەیە – رەزای خوای لەسەر بێت – دەفەرموێت : (پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێی خۆش بوو لای ڕاست بەكاربهێنێ لە نەعل لە پێكردنیدا و لە قژ شانە كردنیدا و لە دەستنوێژیدا و لە هەموو كار و بارەكانیدا) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (168) و(موسلیم) بە ژمارە (268) .