سوننەتە هەركەسێ گوێی لە بانگ بوو ئەوە بڵێت كە بانگبێژ دەیڵێت , ئیللا لە (حي على الصلاة و حي على الفلاح)دا نەبێت ئەوا دەڵێت : لا حول ولا قوة الا بالله.
بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی كە (عهبدوڵای كوڕی عهمری كوڕی ئهلعاس) ریوایەتی كردووە كەوا گوێی لێ بوو پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەیفەرموو : (ئەگەر گوێتان لە بانگبێژ بوو , ئەو چی فەرموو ئێوەش وا بڵێن ...) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (384) , وە فەرموودەكەی(عومهری كوڕی خهتتاب) دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : ئەگەر بانگبێژ گوتی : (الله أكبر , الله أكبر) یەكێك لە ئێوە گوتی : (الله أكبر , الله أكبر ) ئەمجار گوتی : (أشهد أن لا إله إلا الله ) گوتی : (أشهد أن لا إله إلا الله ) ئەمجار گوتی : (أشهد أن محمدا رسول الله) گوتی : (أشهد أن محمدا رسول الله) ئەمجار گوتی : (حَيَّ عَلَى الصَّلاَةِ) گوتی : ( لا حول ولا قوة إلا بالله ) ئەمجار گوتی : (حي على الفلاح ) گوتی : ( لا حول ولا قوة إلا بالله ) ئەمجار گوتی : (الله أكبر , الله أكبر ) گوتی : (الله أكبر , الله أكبر) ئەمجار گوتی : (لا إله إلا الله) گوتی : (لا إله إلا الله ) لە دڵییەوە , ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (385) .
لە كاتی (تثویب)دا (واتە : وتنی الصلاة خير من النوم) لە نوێژی بەیانیدا جا هەر كەسێ شوێنی بانگبێژەكە كەوت ئەوا هەر ئەوە دەڵێت كە بانگبێژ دەیڵێت : (الصلاة خير من النوم) .
سوننەتە لە پاش ئەوەی بانگبێژ وتی:(أشهد أن محمدا رسول الله) لە جاری دووەمدا ئەوە بڵێت كە لە فەرموودەكەی (سهعد)ەوە هاتووە لە پێغەمبەری خوداوە(صلَّى الله عليه وسلَّم) كەوا فەرموویەتی : هەر كەسێ بڵێت كاتێ گوێبیستی بانگبێژ بوو : شایەتی دەدەم كە هیچ خودایەك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها (الله) نەبێت , تەنها و بێ هاوەڵە و (محمد)(صلَّى الله عليه وسلَّم) یش بەندە و نێردراوی ئەوە , رازیم بەوەی كە(الله) پەروەردگارم بێت و (محمد) یش پێغەمبەر(صلَّى الله عليه وسلَّم) و ئیسلام دین و ئاینم بێت . ئەوا لە تاوانەكانی خۆش دەبێت) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (386) .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (عبدالله بن عمرو) –رەزای خوایان لەسەر بێت- دەڵێت : (پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : ئەگەر گوێبیستی بانگبێژ بوون ئەوەی كە ئەو دەیڵێت ئێوەش بیڵێن , ئەمجار سهڵاواتم لەسەر بدەن , چونكە هەركەسێك یەكجار سهڵاواتم لەسەر بدات ئەوا خوای گەورە بە هۆی ئەو سهڵاواتەوە دە جار سهڵاواتی لەسەر دەدات , ئەمجار داوای (الوسیلة)م بۆ بكەن , ئەوە جێگا و پایەیەكە لە بەهەشتدا بۆ هیچ كەسێك نییە تەنها بۆ بەندەیەكە لە بەندەكانی خوا , تكام وایە كە ئەو بەندەیە من بم , جا هەر كەسێك داوای (الوسیلة) م بۆ بكات ئەوا شەفاعەتی منی بۆ حەڵاڵ دەبێت –بەر شەفاعەتی من دەكەوێت-) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (384) .
وە باشترین جۆری سهڵاوات دان : سهڵاواتی ئیبراهیمییەیه : " اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد ,كما صليت على إبراهيم... "
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (جابر) –رەزای خوای لەسەر بێت- دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : هەر كەسێك گوێبیستی بانگ بوو بڵێت : (ئەی خودایە .. پەروەردگاری ئەم بانگەوازە تەواوە و نوێژ دامەزراوە , ببەخشە بە پێغەمبەرمان محمد(صلَّى الله عليه وسلَّم) پلەوپایەی بەرزی (الوسیلة) و پلەوپایەی زیادە بە سەر دروستكراوەكان (الْفَضِيلَةَ) و بیبەرە ئەو شوێنە سوپاسكراوەی كە بەڵێنت پێداوە) ئەوا شەفاعەتی منی بۆ حەڵاڵ دەبێت لە رۆژی قیامەتدا (یان بەر شەفاعەتی من دەكەوێت لە رۆژی قیامەتدا ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (614) .
بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی لە(عبدالله بن عمرو)ەوە هاتووە – رەزای خوای لەسەر بێت - : كابرایەك گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بانگبێژەكان فەزڵیان لە ئێمە زۆرترە , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرمووی : ئەوەی ئەوان دەیڵێن تۆیش بیڵێ , ئەگەر تەواوت كرد ئەوا داوا بكە پێت دەبەخشرێت) أبو داود ریوایەتی كردووە بە ژمارە (524) و إبن حجر بە (حسن)ی داناوە (نتائج الأفكار 1/367) والألبانی (صحيح الكلم الطيب ل 73) .
وە بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أنس) -رەزای خوای لەسەر بێت- كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : پاڕانەوەی نێوان بانگ و قامەت هەرگیز رەت ناكرێتەوە) .نەسائی ریوایەتی كردووە بە ژمارە (9895) و إبن خزیمة بە سهحیح ی داناوە (1/221/425).