لە پێشدا باسی سوننەتە راتیبەكانمان كرد , كەوا لە شەرعدا هاتووە پێش نیوەڕۆ چوار ركات بكرێت , وە لە پاشی دوو ركات, هەروەكو فەرموودەكەی دایكە عائیشەو أم حبیبة و ابن عمر دەلالەتی لەسەر دەكەن – رەزای خوا لەسەر هەموویان بێت - .
لە (أم حبیبة)ەوە – رەزای خوای لەسەر بێت – دەڵێت : گوێم لێ بوو پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەیفەرموو : (هەركەسێ لە شەو رۆژێكدا دوازدە ركات نوێژی كرد , ئەوا خوای گەورە لە بەهەشتدا خانوویەكی بۆ دروست دەكات) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (728) و (الترمذي) تەخریجی كردووە , ئەمەشی بۆ زیاد كردووە :(چوار ركات پێش نیوەڕۆ و دوو ركات لە پاشی و دوو ركات پاش مەغریب و دوو ركات پاش خەوتنان و دوو ركات پێش نوێژی بەیانی) (الترمذي) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (415) , وە فەرموویەتی : (حسن صحيح) .
بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أبو سعید الخدري) – رەزای خوای لەسەر بێت- دەفەرموێت : (نوێژی نیوەڕۆ – لە كاتی پێغەمبەری خوادا(صلَّى الله عليه وسلَّم) - دەبەسترا , كەسێك دەرۆیشت بۆ بەقیع , و لەوێ سەرئاوی دەكرد ئەمجار دەستنوێژی دەشوشت , ئەمجار دەهاتەوە كەچی هێشتا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) لە ركاتی یەكەمدا بوو , لەبەر ئەوەی هێندە درێژی دەكردەوە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (454) .
جا سوننەتە ئیمام ركاتی یەكەم درێژبكاتەوە لە نیوەرۆدا , هەروەها كەسی تاكیش , هەروەها ئافرەتیش لە نوێژی نیوەرۆدا , ئەمەش لە سوننەتە بزركراوەكانە , داوا لە خوای گەورە دەكەین بە جێبەجێ كردنی سوننەت بە شێوەیەكی تەواو و سووربوون لەسەری .
بەڵگەش لەسەر ئەوە :
فەرموودەكەی (أبو هریرة)یە – رەزای خوای لەسەر بێت- لە پێغەمبەری خواوە(صلَّى الله عليه وسلَّم) : (كاتێك گەرما بەتین و زۆر بوو ئەوا نوێژەكانتان بخەنە كاتی فێنكی ، چونكە توندی گەرما لە هەڵاوی دۆزەخە)) فیح جهنم : بریتییە لە كوڵانی دۆزەخ و بڵاو بوونەوەی بڵێسە و گڕەكەی . (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (533, 534) و(موسلیم) بە ژمارە (615) .
مامۆستامان ابن عثیمین –رەحمەتی خوای لێبێت- دەفەرموێت : ئەگەر وایدانێین بۆ نمونە لە رۆژانی هاویندا لە كاتژمێر دوازدە رۆژ زەوال دەبێت , وە نوێژی عەسر لە كاتژمێر چوار و نیو دەبێت , ئەوا ئەو كاتە ساردكردنەوە تا نزیكەی كاتژمێر چوار دەبێت ( تەماشای : الممتع بكە (2/104) .( ساركردنهوه : واته نوێژهكهيان له كاتی فێنكيدا بكهن)
ساردكردنەوە گشتییە بۆ ئەوانەی بە جەماعەت نوێژ دەكەن و بۆ ئەوانەی بە تەنها نوێژ دەكەن لەسەر رای راست ودروست , هەر ئەمەش مامۆستامان (ابن عثیمین) هەڵیبژاردووە , بەم پێیە ئافرەتانیش دەگرێتەوە , بۆیە ساردكردنەوە بۆیان سوننەتە لە كاتی سەختی گەرمادا , بە بەڵگەی گشتگیری فەرموودەكەی (أبو هریرة) -رەزای خوای لەسەر بێت -